شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕ، لەبارەی كڕینی دەرمان بە ئۆنڵاین هۆشداری دەدات و دەشڵێت” پێویستە تەندروستی خۆت لەسەرووی هەموو شتێك بێت.
د. بەدر سورچی، پزیشكی پسپۆڕی گیادەرمان، بە زاری كرمانجی راگەیاند” تا دەتوانن لە كڕینی دەرمان و كرێم و گیادەرمان بە هەموو جۆرێكەوە لە رێگەی ئۆنڵاین خۆتان بەدوور بگرن، بۆ ئەوەی ژیانی تەندروستیتان پارێزراو بێت، هەوڵبدەن دەرمانەكان لە رێگەی پزیشكی پسپۆڕەوە یاخود شوێنی رێگەپێدراو بیكڕن.
كڕینی دەرمان بە ئۆنڵاین ئەم هۆكارانەی خوارەوە لێ دەكەونەوە:
- دلنیابوون لە پسپۆڕی و رێگەپێدانی كەسەكە.
- زۆرجار دەرمانەكە ماددەی زیان بەخشی تێدایە و لە رێگەی نایاساییەوە هاتووە.
- لەوانەیە كەسەكە هیچ شارەزایەكی لە تەندروستی نەبێت.
- لەڕووی نرخیشەوە گرانترە لەبەر ئەوەی پارەی زیادە دەخەنە سەر.
- ئەگەر دەرمانەكە زیانیشی هەبوو ئەوا ناتوانی قەرەبووی تەندروستی خۆت بكەیتەوە.
ئەم پزیشكە ئاشكراشیكرد” لەبەر ئەم هۆكارانەی كە لە سەرەوە ئاماژەمان پێكردن بە هیچ شێوەیەك بەبێ پزیشك و كەسانی شارەزا دەرمان بە هەموو جۆرەكانییەوە تەنانەت گیادەرمانەكانیش بەكار مەهێنن.