زاری كرمانجی-سۆران:
بەرپرسێكی بانكەكان دەڵێن، وێڕای ئەوەی سبەی پشووە، بەڵام بانكەكان بۆ دابەشكردنی مووچە كراوە دەبن.
هەموو ئەو بانكانەی مووچەی خانەنشینان، كەسوكاری شەهیدان، زیندانییانی سیاسی و كەمئەندامانیان لەلایە كراوە دەبن و مووچە دابەش بكەن.
رۆژی یەكشەممە 7ی7ی2024، بە بۆنەی یەكی مووحەڕەم، كە سەری ساڵی كۆچییە، پشووی فەرمییە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی پێنجشەممەی رابردووی وەزارەتی دارایی بڵاوی كردەوە 231 ملیار دینار نێردراوە و ڕۆژی یەكشەممە 7ی7ی2024 دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.