محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
دوای سکاڵای هاووڵاتییانی سۆران، لە بێزاری ماتۆڕسکیلەکان ماوەی چەند رۆژێکە هەڵمەتی دەستبەسەر داگرتنی ماتۆڕە بێ سەرەتایەکان و ئەوانەی دەستکاری گزۆزیان کراوە دەستی پێکردووە.
عەقید شەماڵ دێواری، گووتەبێژی پۆلیسی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند:“ دوێنێ شەو لەلایەن لیژنەی هاوبەش کەپێکهاتبوون لەمەفرەزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆ، دەستیان گرت بەسەر چەندین ماتۆڕسکیلی بێ مۆڵەت و ئەوانەی دەبنە مایەی بێزاری خەڵک بەهۆی دەستکاری کردنی گزۆزی ماتۆڕەکان”.
گووتەبێژی پۆلیسی سۆران راشیگەیاند:“ ئەم هەڵمەتە فراوانەو لە تەواوی ئیدارەی سۆران لە لایەن مەفرەزە هاوبەشەکان بەردەوامی دەبێت.