زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
بەدواداچوون بۆ قیڕتاوكردنی ڕێگای گەلی شكەفتێ و كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی مێرگەسۆر كرا.
غەفوور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی مێرگەسۆر سەردانی دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێ كردن و ئاگرین عەبدوڵڵا، بریكاری وەزیری ئاوەدانكردنەوە بۆ كاری ڕێگاوبان كرد، بۆ باسكردن و دەستپێكردنی قیڕتاوكردنی ڕێگای گەلی شكەفتێ و كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی مێرگەسۆر.
پێشتر ئەندازیار ڕزگار دۆلەمەری، بەرپرسی فەرمانگەی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاندبوو، پڕۆژەی ڕێگای گەلی شكەفتێ دراوەتە تەندەر و لە قۆناغی كۆتایدایە، پڕۆژەیەكی گرنگە و ئەمساڵ دەست بە پڕۆژەكە دەكرێت.