زاری كرمانجی-چۆمان
چوونە سەر سەروچاوەی پڕۆژەی ئاوی پڕژێ مەترسی لەسەر ژیانی گەشتیاران دروست دەکات.
لە قائیمقامییەتی قەزای چۆمان هاووڵاتییان و گەشتیاران ئاگادار دەکرێنەوە، کە بەهیچ شێوەیەک بۆ گرتنی وێنەیەک ژیانی خۆیان نەخەنە سەرکێشیەوە، چونکە ئەو شوێنە سەخت و گەیشتنی تیمی فریاگوزاری ، لە حاڵەتی روداووی نەخوازراو مەترسی زۆرتر لەسەر ژیانی گەشتیاران بۆ رزگار بونیان دروست دەکات.
هاووڵاتییان ئەبێت رۆشنبیری ئەوەیان هەبێت گەیشتن بۆ ئەو سەرچاوە سروشتییە مەترسی پیس بوونی سەرچاوەی ئاوی زیاتر لە ٦٠٠٠ هەزار ماڵ دروست دەکات، تکایە بە هەموو شێوەیەک خۆتان دووربگرن لە گەیشتن بەو شوێنە .
ئیمساڵ کە مانەوەی بەفر یەکجار زۆرو هەڵکۆڵینی سەرچاوەی پرژێ بە ئامێری حەفارە بۆ کردنەوەی ڕێرەوی ئاو مەترسییەکانی زۆر زیاتر کردوون، تیمەکانی ئاسایش و پۆلیس و گەشتوگوزارمان راسپاردوون هەر کەسێک بچێتە ئەو شوێنە قەدەغە کراوە ڕووبەرووی یاسای دەکەینەوە.