زاری كرمانجی-سۆران
فەرمانگەی ژینگەی سۆران، ڕاگەێندراوێکی بڵاوکردەوە، له ژێر راسپارده‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران وبه‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری هێزه‌كانی ناوخۆ به راوێژ له گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌مان له فه‌راغی نه‌بوونی هۆبه‌ی یاسایی له فه‌رمانگه‌كه‌مان، هۆبه‌ی یاسایی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر سه‌رپێچییه‌كی ژینگه‌یی له گۆمی بێرمه‌سارد له قه‌زای سیده‌كان سكاڵای یاسایی تۆمار كرد.
فەرمانگەی ژینگەی سۆران، ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/٧/٤)هۆبەی یاسایی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی /لێژنەی تۆمارکردنی داوای مافی گشتی سکاڵای یاسایی تۆمارکرد لە دژی کەسێك کە دانیشتووی قەزای ناوەندی سۆرانە لە گەرەکی (مەتاڕ) کە هەڵساوە بە تێکدانی ژینگە و سروشتی (گۆمی بێرمەسارد لە کویستانەکانی قەزای سیدەکان لە دەڤەری برادۆست) بە ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پاتڕۆڵ (سافاری) وە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی دایبەزاندووە.
دووپات لەوەکراوەتەوە، ئەم کارەی ئەو هاووڵاتییە جۆرێکە لە هاندانی کە سانی دیکە بۆ دووبارە کردنەوەی هەمان سەرپێچی ژینگەیی و بە تاوانی ژینگەیی هەژماردەکرێت کە پێچەوانەی یاسای ژمارە (٨ی ساڵی ۲۰۰٨) یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگەیە لە هەرێمی کوردستان مادەی (٤٢٫٤١) کە سزا دیاری کراوە بۆ کەسی سەرپێچی کار.