زاری کرمانجی
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی هاندان بۆ پزیشکانی سڕکردن لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان.
لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی وەزارەتەکانی تەندروستی، دارایی و ئابووریی و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی کردووە، سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی نیشان داوە لەسەر خەرجکردنی هاندان بۆ پزیشکانی خاوەن پسپۆڕی سڕکردن لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی.