زاری کرمانجی
کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردوە و جەختی لەوەکردەوە کە پلەکانی گەرما بە رێژەی ٢ تا ٤ پلە بەرز دەبنەوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوی کەشناسی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤ی تەمموزی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت ، و پلەکانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشداوە کە سبەی هەینی کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور ، وپلەکانی گەرما بە نزیكەی ٢ تــــا ٤ پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٤٣
سلێمانی : ٤٠
دهۆک : ٤١
کەرکوک : ٤٥
هەڵەبجە : ٤٢
زاخۆ : ٤٣
سۆران : ٤١
حاجی ئۆمەران : ٣٠
گەرمیان : ٤٦