زاری كرمانجی-سیدەكان:
ئەمڕۆ پێنج شەممە، هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەمیانی دانانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەك لە قەزای سیدەكان لە وەتەیەكیدا ڕایگەیاند:” ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێوڕسمێكدا بەردی بناغەی پڕۆژەكانی قیڕتاوكردنی كۆڵانە ناوخۆییەكانی قەزای و دروست كردنی ئاوەڕۆی سندوقی قەزای سیدەكان، بەگوژمەی (1,509،553,500) دینار دانرا لە لایەن هەردوو كومپانیای (كانی میزەرو هیمداد) جێبەجێ دەكرێن.”
هەڵگورد شێخ نەجیب، گووتیشی :” بەردەوامی دەدەین بەپڕۆژەكان لەم دەڤەرە، هەوڵدەدەین لەداهاتوودا كار لەسەر فراوانكردنی ڕێگای سۆران سیدەكان و كردنەوەی مەرزی كێلەشین بكەین.”