زارى کرمانجى-ڕواندز:
زیاتر لە چوار هەزار کارتى دەنگدانى هاووڵاتییان، بە دوو قۆناغ گەڕاوەتەوە بنکەى کۆمسیۆنى ڕواندز.
وەلید محەممەد، بەڕێوەبەرى بنکەى کۆمسیۆنى ڕواندز، بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ” لەو ڕۆژانە هەزارو ٩٦ کارتى دەنگدانى هاووڵاتییان گەڕاوەتەوە، پێشتریش ٣ هەزراو ١٦٩ کارت هاتووەتەوە”.
گووتیشى: ” ئەو هاووڵاتییانەى کارتى دەنگدانیان هاتووەتەوە، ئەوانەن کە پێشتر کێشەى پەنجەمۆریان هەبووە، لەگەڵ ئەوانەى تەمەنیان هاتۆوەتە پێش و ئەمساڵ مافى دەنگدانیان هەیە”.