شەهلا رەشید- سۆران
بەرپرسی سەنتەری پەرەپێدان و پێگەیاندنی دێڵزیان، دەڵێت ” بۆ ئەوەی قوتابییان لە پشووی هاوین سوودمەند بن، دەست دەكەین بە كردنەوەی چەند خولێك.
هیمداد ڕەفعەت مستەفا، بەرپرسی سەنتەری پەرەپێدان و پێگەیاندنی دێڵزیان، بە زاری كرمانجی راگەیاند” ساڵانە لە وەرزی هاوینان كە پشووە و دەرفەتێكە بۆ قوتابییان و لاوان، دەست دەكەین بە كردنەوەی چەند خولێك لە بوارەكانی وەرزش، هونەر، زمانی ئینگلیزی، زانستی كۆمپیوتەر، خولەكانی قوتابییانی پۆلی 12، زمانی جەستە، كارسازی، ئەنجامدانی دیبەیت، كۆڕ و سمینارەكان.
سەبارەت بە خولەكان، ئاشكراشیكرد” بۆ زیاتر سوودمەندبوونی قوتابییان و لاوان، ئەم ساڵیش بە هەماهەنگی كۆلێژی تەكنیكی سۆران، هەڵدەستین بە ئەنجامدانی خولی زمانی ئینگلیزی، بەم ئاستانەی خوارەوە كە ئاماژەیان پێدەكەین:
-ئینگلیزی بۆ ئاستی یەكەم بۆ تەمەنی10-16 ساڵان.
-خولی زمانی ئینگلیزی بۆ ئاستی دووەم بۆ تەمەنی 10- 16ساڵان.
-خولی زمانی ئینگلیزی بۆ ئاستی یەكەم لە تەمەنی 16 ساڵ بەرەو سەرێ.
-خولی زمانی ئینگلیزی بۆ ئاستی دووەم بۆ تەمەنی 16 ساڵ بەرەو سەرێ، لە كۆتایی خولی زمانیش بۆ تەمەنی 16 ساڵ بە سەرەوە چەند رۆژێك خولێكی كارسازی پێشكەش دەكەین.
هەروەها خولی بەرنامەكانی كۆمپیوتەریش بۆ (windows, Microsoft word, Microsoft excel, Microsoft PowerPoint).
هیمداد رفعەت، ئاماژەی بەوەشدا” خولەكان لە كۆلێژی تەكنیكی سۆران، ئەنجام دەدرێن لە 9 هەتا 11ی بەیانی بەردەوام دەبێت و دوای كۆتا هاتنی خولەكەش بڕوانامەی دەرچوون دەدرێتە بەشداربووان.
بۆ ناونووسین و وەرگرتنی زانیاری زیاتر لە رێگەی ڤایبەرەوە نامە بۆ ئەم ژمارە بنێرن:
07507888919