زارى کرمانجى:
عزەت شابەندەر، سیاسەتمەدارى دیاری عێراقی رایگهیاند، سەردانەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەغدا، “ڕاگەیاندنی متمانەیە” بە حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
ئەو سیاسەتمەدارە عێراقییە، لەبارەى سىەردانەکەى بارزانى بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغدا سەردانێکی مێژوویی گرنگە و دوای دابڕانێکی زۆر ئەم هەنگاوەی نا، ئەم هەنگاوەش پێشەکی هەیە و دەرئەنجامی متمانەی نێوانیانە لەگەڵ حکومەتەکەی سودانی”.
”سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغدا ڕاگەیاندنی متمانەیە بە حکومەتەکەی سودانی”
ئاماژەى بەوەشکردووە “سەردانەکە گرنگە بۆ یەکلایی کردنەوەی دۆسیە هەڵواسراوەکانی نێوان هەرێم و عێراق و خودی سەردانەکەش ڕاگەیاندنی متمانەیە، سەردانەکە ڕێگەی چارەسەر لە دوای دابڕانی نێوان بارزانی و سەرکردەکانی عێراق ئاسان دەکات”.
دوێنێ چوارشەممە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی شاری بەغدای کرد و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزایرانی عێراق و بەرپرسانی باڵای عێراق و لایەنە سیاسییەکاندا کۆبوەوە.