زاری كرمانجی-سۆران
وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی هەرێم رایدەگەیەنێت کە ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی دوێنێ بڕیاریداوە مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای بەغدا بکرێت.
سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند:”حکومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لیستی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد بۆ حکومەتی ناوەند بنێرێت”.
ئاماژەی بەوەشدا :” ئەو بڕیارە لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا دەرکراوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە رابردوودا چەندین جار ئەو داوایەمان پێشکەشی ئەنجومەنەکە کرد”.