پارێزەر- بەناز حەدێ
ئەگەرچی تاکو ئیستاش دەسەلاتەکانی سەرۆک کۆمار بە
تەشریفاتی ناوزەند دەکرێت و لە پلەوپایەی ئەوپۆستە سیادیە کەم دەکەنەوە، دەبێ ئەوەبزانین کە سهرۆك كۆماری عێراق، بهرزترین پۆستی ئیدارییه له پهیكهربهندنی حكومی به گوێرهی ماددهی (67)ی دهستووری عێراق، كه “سهرۆكی وڵات سومبولی یهكپارچهیی نیشتمانه، نوێنهرایهتی سهروهری وڵات دهكات، دهستهبهری پابهندبوون به دهستوور دهكات، پارێزگاری له سهربهخۆیی عێراق، سهروهرییهكهی، یهكپارچهییهكهی و سهقامگیری خاكهكهی دهكات” به گوێرهی دهستووری عێراق.
بە گوێرەی ماددەی (73)ی دەستوری هەمیشەیی عێراق سەرۆك كۆمار ئەم دەسەڵاتانەی هەیە:
یەكەم: دەركردنی لێبوردنی تایبەت لەسەر راسپاردەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بەمەرجێك ئەوانە نەگرێتەوە كە بەهۆی مافی تایبەتو تاوانی نێودەوڵەتیو تیرۆرو گەندەڵی داراییو ئیدارییەوە حكومدراون.
دووەم: پەسەندكردنی پەیماننامەو رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان، پاش وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجومەنی نوێنەران.
سێیەم: پەسەندكردنو دەركردنی ئەو یاسایانەی ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندیان دەكات، یاساكانیش بە پەسەندكراون دەژمێردێن پاش تێپەڕبوونی 15 رۆژ بەسەر ناردنیان بۆ سەرۆك كۆمار.
چوارەم: بانگهێشتكردنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ كۆبوونەوە دوای پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بەماوەیەكی دیاریكراو بە مەرجێك لە 15 رۆژ تێپەڕنەكات.
پێنجەم: بەخشینی نیشانەو مەدالیا بە راسپاردەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەگوێرەی یاسا.
شەشەم: پەسەندكردنی باڵیۆزەكان.
حەوتەم: دەركردنی مەرسومیی كۆماریی.
هەشتەم: پەسەندكردنی حكومی لەسێدارەدان كە لەلایەن دادگا تایبەتمەندەكانەوە دەردەچێت.
نۆیەم: هەڵدەستێت بە ئەركی سەركردایەتی باڵای هێزە چەكدارەكان بەمەبەستی پرۆتۆكۆلو ئاهەنگ گێڕان.
دەیەم: هەر دەسەڵاتێك كە لە دەستوردا دیاریكرابێت.
هەروەها بە گوێرەی مادەی (63) ی دەستور، سەرۆك كۆمار مافی ئەوەی هەیە داوای سەندنەوەی متمانە لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پێشكەش بە ئەنجومەنی نوێنەران بكات، یاخو لەسەر داوای سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پەسەند بكات.
پارێزەر بەناز حدێ