سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا ئاماژەیە بۆ هەوڵدان بۆ باشتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی
زاری كرمانجی-سۆران
مامۆستایەكی زانكۆی سۆران دەڵێت: ” سەردانی سەرۆك مەسعود بارزانی بۆ بەغدا گرنگییەكی سیاسی بەرچاوی هەڵ دەگرێت لە چەند لایەكەوە، بەتایبەتیش ئاماژەیە بۆ هەوڵدان بۆ باشتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی عێراق.
د.سانع شەریف مامۆستا لە فاكەلتی یاسا و زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی سۆران گووتیشی: ” سەرۆك مەسعود بارزانی لە چەندین ئاستدا كاریگەرییەكی بەرچاوی لە هاوكێشە سیاسییەكاندا هەیە. لە ئاستی نێودەوڵەتیدا وەك سەركردەی یەكەم و كۆتایی گەلی كورد ناسراوە، داكۆكی لە مافەكانی كورد دەكات. لەناو عێراقدا بەهەمانشیوەی سەركردەی یەكەم و سەرەكییە، داینامیكی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵە.
دەشڵێت: ” لەسەر ئاستی هەرێمیش، سەركردایەتی سەرۆك بارزانی بۆ پاراستنی سەقامگیری هەرێمی كوردستان لە ئاڵۆزییەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی و بەڕێوەبردنی كاروباری كورد لە بوارێكی جیۆلیتیكی هەستیاری ئێستا زۆر گرنگە. هەوڵە دیپلۆماسییەكان و هاوپەیمانییە ستراتیژییەكانی، پێگەی كورد لە ناوخۆ و دەرەوە بەهێزتر دەكەن، بەدیوێكی تریش ، پێویستە خەڵكی عێراق بە ئومێد بن بە سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا ، چونكە مانای بەهێزی دەوڵەتی عێراقە لە سەر ئاستی ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چونكە سەرۆك بارزانی پێگەیەكی بەهێزی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەیە.
هێمای بۆ ئەوەشكرد: ” سەردانەكەی سەرۆك مەسعود بارزانی بۆ بەغدا گرنگییەكی سیاسی بەرچاوی هەڵ دەگرێت لە چەند لایەكەوە: لەوانە باشتركردنی پەیوەندییەكان، ئەمەش ئاماژەیە بۆ هەوڵدان بۆ باشتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتیی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی عێراق. كە كاریگەری بەرچاوی دەبێت لە چارەسەركردنی پرسگەلێكی وەك پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدراڵی و داهاتی نەوت و چارەسەركردنی ناوچەكانی كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، هەروەها هەنگاوێكی گرنگە تەنانەت بۆ پاراستنی سەقامگیری عێرق بەوپێیەی ململانێی سیاسی قولی بەردەوام هەیە لە نێوان شیعەكان و سونەكانیش لە ناو عێراق بەتایبەت تا ئێستا پۆستی سەرۆكی پەرلەمان یەكلایی نەكراوەتەوە. بۆیە بەشداریكردنی دەتوانێت ئاستێك لە متمانە و كاریگەری بۆ هەوڵەكانی بنیاتنانی ئاشتی لە نێو لایەن عێراقیەكان بهێنێت ئەمەش بە فاكتەرێكی گرن دادەنرێت.
دەشڵێت، بە گشتیی سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا ڕووداوێكی گرنگ و فرەلایەنەیە و لەلایەك كاریگەرییەكی بەرچاوی لەسەر بەرەوپپێشبردنی داینامیكی سیاسی نێوان هەرێم و عێراقدا هەیە. لەلایەكی تریشەوە هەنگاوێكە بۆ رێگەگرتن لە تێكچوونی سەقامگیری عێراق. گرنگتر لەمەش ئەم سەردانە بۆ رێگەگرتنە لە لاوازكردبی پرەنسیپەكانی فیدراڵیزم لە عێراقدا، ئەمە لەلایەك بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی هێزە لە نێوان حكومەتیی فیدڕال و حكوومەتی هەرێم .
لەلایەكی تریشەوە بەهێزكردبی چەمكی فیدرالیزمە كە ڕەهەندێكی نێودەوڵەتی هەیە، بەوپێیەی دوای ٢٠٠٣ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی سیستەمێكی فیدڕالی بۆ سەقامگیری عێراق بە زەرور دانا بە ئێستاشەوە. بۆیە ئەم سەردانەی سەرۆك بارزانی بایەخێكی نێودەوڵەتیشی هەیە هەم بۆ هەرێمی كوردستان و بۆ عێراق تاكو بەرەوە تاكڕەوەی هەنگاو نەنێت.
ئەوەش دەخاتەڕوو : ” بەدیوێكی تریش ، پێویستە خەڵكی عێراق بە ئومێد بن بە سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا ، چونكە مانای بەهێزی دەوڵەتی عێراقە لە سەر ئاستی ناوچەكە و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و سەرۆك بارزانی پێگەیەكی بەهێزی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەیە.