زارى کرمانجى:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ موحسین مه‌نده‌لاوی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌وه‌كاله‌ت كۆبۆوه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی تەمموزى2024، له چوار چێوه‌ی سهردانهكهییدا بۆ به‌غدا، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ موحسین مه‌نده‌لاوی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به وه‌كاله‌ت كۆبۆوه.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ موحسین مه‌نده‌لاوی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌وه‌كاله‌ت له‌گه‌ڵ پارێزگاری به‌سره كۆده‌بێته‌وه.
دواتریش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ باڵیۆزانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌بێت و باس له چه‌ندین مژاری نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 3ى تەمموزى2024، لە شاری بەغدا، سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی سەید عەممار حەکیم کۆ بووەوە. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەید عەممار حەکیم لە گوتەیەکدا بە گەرمی بەخێرهاتنی سەرۆک بارزانیی کرد و ئەو سەردانەی بە گرنگ و مێژوویی وەسف کرد، هەروەها ئاماژەی بە خەبات و قوربانیدانی کورد و شیعە دا، وەک خاڵێکی هاوبەش بۆ ڕزگاربوون لە ستەمکاری و دیکتاتۆرییەت


































































