پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار ڕووی لە دابەزین كرد، تادێت بەهای دۆلاریش بەرامبەر بە تەواوی دراوەكانی دیكە ڕوو لەبەرزبوونەوەی زیاتر دەكات، هەروەها بەشێك لە دراوەكانی دیكەش بەرامبەر بە دیناری عێڕاقی گۆڕانكاری بەرچاویان بەسەردا هاتووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، هێمای بۆ ئەوەشكرد:” بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردۆتە سەر بازاڕ و توومەنی ئێرانی بەشێك لە دراوەكان بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی بەرچاویان بەخۆیەوە بینیوە، سەرجەم دراوەكانی دیكەش گۆڕانییان بەسەر داهاتووە .
100 دۆلار بەرامبەر بە 150,000 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە شەش ملیۆن و 50 هەزار توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرامبەر بە سێ ملیۆن و 250 لیرەی توركی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 107,5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 125 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 4,650 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 2,500 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.