زاری كرمانجی :
گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، رایدەگەینێت، لە رێكەوتی (18/6/2024)كاتژمێر (۱۰:۳۰) خولەكی بەیانی لەلایەن هاووڵاتیەك ئاگادار كراینەوە بە هەبوونی ڕووداوێكی دزی كردن لە گەڕەكی نەهری سەر بە ناحیەی دیانا، بۆ ئەم مەبەستە دەست بەجێ تیمەكانی بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران گەیشتنە شوێنی ڕووداو، بۆمان دەركەوت كە قاسەیەك لە ماڵی ئافرەتێك بە ناوی ( ل.خ.ع ) دزراوە .
عەقید شەماڵ دێواری، گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت:” دوای شەونخوونی و هەوڵ و ماندوو بوونی زۆری ئەفسەر و كارمەندانمان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری، لە ژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران عمیدی مافپەروەر سەلان لەتیف نەجم و هەریەكە لە بەڕێوەبەری بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران و ئەفسەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دیانا و ئەفسەری هۆبەی كامێڕاكانی بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران، توانرا بكەری تاوانەكە دەست نیشان بكرێت بەناوی ( م.ص.م ) .
گووتیشی:” بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی سۆران و بەپێی ماددە ( 443/ی.س ) لە یاسای سزادان بە تۆمەتی دزینی قاسەكە دەستگیر كرا، بە پشتبەستن بە بەڵگەكان تۆمەتبار دانی نا بە تاوانەكەیدا، دەستگیرا بەسەر كەلوپەلە دزراوەكانی قاسە، كە پێكهاتبوو لە دزینی 3300 دۆلاری ئەمریكی، 15 مسقال زێڕ، 75،000 حەفتا و پێنج هەزار دینار، بەلگەنامە كەسیەكان.