زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگر و تەواوی وەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدەت.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە، مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و مووچەی مانگی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەكان تاوتوێ دەكرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئاماژەی بەوەشداوە، لە بڕگەی دووەمی كۆبوونەوكەوەكەدا، گفتوگۆ لەسەر كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵ لەبارەی دەروازە سنوورییەكان دەكرێت.
هەر چی بڕگەی سێیەمی كۆبوونەوەكەشە، تایبەت دەبێت بە پرسی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی بە گوێرەی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو.