بزانە لەگەڵ كێ كۆدەبێتەوە ؟
موڕشید برادۆستی – سۆران :
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك بارزانی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و زاری كرمانجی وردەكاری سەردانەكە بڵاو دەكاتەوە .
نەهرۆ رواندزی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی زنجیریەك كۆبوونەوەی گرنگ لە بەغدا ئەنجامدەدات، لەگەڵ لایەنە فەرمی و سیاسیەكان و شیعە و كونسووڵ و نوێنەری وڵاتان، هەروەها لەگەڵ لایەنە سونی و سەركردەكانی عێراق كۆدەبێتەوە و بار و دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان گفتووگۆ دەكەن.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنەی نوێنەرانی عێراق، دەڵێت:” سەردانەكەی سەرۆك بارزانی لەو كاتەدا بۆ پێگەی كورد زۆر گرنگە، هەوڵدەدرێت ئەو گرفت و ئاریشانەی لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقدا هەیە چارەسەری ڕیشەی بۆ بكات .
رواندزی، دووپاتی كردەوە، لە ماوەی رابردوودا، سەرۆك بارزانی زۆر كێشە هەڵپەسێردراوی نێوان هەردوولای چارەسەر كردووە و رۆڵ و كاریگەری بەرچاوی هەیە و لە نێو شەقامی عێراقی رێزلێگیراوە و بڕیار و قسەكانی بەهەند وەردەگیرێت .