زاری كرمانجی – سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی د. له‌تیف ڕه‌شید كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆك كۆماری عێراق و هیواشی خواست هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه هاوكار بن بۆ داهاتوویه‌كی باشتر.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند “پیرۆزبایی له سه‌رۆک د. له‌تیف ڕه‌شید ده‌كه‌م بۆ هه‌ڵبژاردنی به سه‌ركۆماری عێراق، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم “.
ڕاشیگه‌یاند “هیوادارم هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه هاوكار بن بۆ داهاتوویه‌کی باشتر و هاتنه‌كایه‌ی حكوومه‌تێكی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داواكاریی هاووڵاتییان و ته‌حه‌دییه‌كانی ئه‌م قۆناغه”.
جێی باسه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌تیف ڕه‌شید له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ سه‌رۆك كۆمار له په‌رله‌مانی عێراق، به به‌ده‌ستهێنانی 162 ده‌نگ وه‌ك سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراقی فیدرال هه‌ڵبژێردرا.