شەهلا رەشید- سۆران
بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت، لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، ئاماری ئەمساڵی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بە هاووڵاتییانی سنوورەكە لە هەردوو ڕەگەز ڕاگەیاند.
مقەدەم عەدنان عوبێد، بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” زیاتر لە 1097 كەس ئەمساڵ مۆڵەتی شۆفێریان پێدراوە و 25 كەس لەوانە ئافرەت بوونە، هەروەها پێدانی مۆڵەتی گشتی لە سەرتاسەری هەرێم نەماوە و ئێسا بۆتە پیتی B بۆ ئۆتۆمبێلی جۆری (گێڕ عادی و ئۆتۆماتیك”.
ئاشكراشیكرد” ئەو ئافرەتانەی بوونەتە خاوەن مۆڵەتی شۆفێری، ئەوا تەنها دەتوانن ئۆتۆمبێلە بچووكەكان تا پیكابی تاك و دەبل لێبخوڕن، واتە ناتوانن بارهەڵگرەكان لیبخوڕن.