شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی گیادەرمان، دەڵێت” زۆربەی خەڵك بەتایبەت خانمان بەدەست قژ هەڵوەرین دەناڵێنن، لەم بابەتە تەندروستییەدا ئاماژە بە هەندێك خواردنە باش و حراپەكان دەكەین.
د. بەدر سورچی، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، پزیشكی پسپۆڕی گیادەرمان و مامۆستای زانكۆ، بە زاری كرمانجی راگەیاند” زۆرێك لە خەڵك بەهۆی قژ هەڵوەرینەوە دەناڵێنن، تایبەت خانمان، چونكە لە پیاواندا زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ بۆماوەی، كە ئەمەش چارەسەری نییە، لێرەدا سەرنج دەخەینە سەر هەندێك خواردنەكانی باش و خراپ، هەروەها چەند رێنماییەكیش دەخەینەڕوو، كە بریتین لەمانەی خوارەوە:
ئەم پزیشكە، ئاشكراشیكرد” سەرەتا باس لە خواردنە بەسوودەكان دەكەین كە هەموویان رۆژانە زەروورە بخۆرێن، لەوانەش:
- رۆژانە یەك كۆپ چەرەز بە وردكراوی بخۆ.
- پێنج جۆر میوە بخۆ باشترە بكرێنە شەربەت .
- خواردنەوەی چای دارچین، رۆزماری و سەوز.
- زەیتی زەیتوون بخۆ، بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی بەدەست كەمی ڤیتامین D دەناڵێنن.
- بەلایەنی كەمەوە 2 لیتر ئاو بخۆرەوە، یەكێك لە ئامۆژگارییە گرنگەكانە بۆ پاراستنی قژ.
-هەروەها ئەو ڤیتامینانەی كە سوودیان هەیە بۆ قژ بریتین لە ڤیتامین C باشترین هەڵمژینی ئاسن، پرتەقاڵ، كیوی، بڕۆكلی، شلیك، ترێ، شوتی، تەماتە و ئاوی تەماتە و بیبەری زەنگۆڵە.
-ڤیتامین B12: ماسی بە هەموو جۆرەكانییەوە، گۆشتی سوور، پەلەوەر، هێلكە، شیر و بەرهەمەكانی.
-ڤیتامین :B9 سەوزە گەڵا سەوزەكان، گەنمەشامی، فستەق و تۆوی گوڵەبەڕۆژە.
ڤیتامین D: هێلكەی كوڵاو، شیری تازە و شیری باوی یان سۆیا، ماسی زیندوو، چەرەزاتی خاو، كوارك و رۆژانە یەكێك لەمانە بخۆ و بەیانیانیش خۆت بدە بەر تیشكی.
-سیلینیۆم: گوێزی بەڕازیل، خواردنە دەریاییەكان وماسی تونە، سەلەمون، هێلكە، برنجی قاوەیی، مریشك، نانی سپی و شۆفان.
-زینك: جگەری گۆشتی مانگا، شیر، ماست، پەنیر، سپێناخ، بڕۆكلی، سپێناخ، زەنجەفیل، قارچك، پاقلەمەنییەكان، نۆك، فاسۆلیا، نیسك، بادەم، كاجو، گوێزی سنەوبەر، گێزەر، پەتاتە، شوكولاتەی تۆخ، هەروەها میوەكانی وەك: ترێ، قەیسی، هەنجیر، هەنار، كیوی، مۆز و ئەڤۆگادۆ، ڕەشكە، هەنار، كیوی، مۆز، بەهێ و پرتەقاڵ، گێلاس، فڕاولە و سێو.
خواردنە خراپەكانیش ئەمانەی خوارەوە دەگرنەوە: - كەمكردنەوەی بەكارهێنانی وشككەرەوەی قژ، ئوتوكردن و لێدانی رەنگی مێش.
- دووركەوتنەوە لە بۆیە كردن و شامپۆی خراپ، نەشۆردنی پێستی سەر بە بەهێزی، لە هەفتەیەكدا 2 بۆ 3جار پرچت بشۆ.
-خۆت بەدوور بگرە لە خۆاردنە سوركراوە و ناسروشتییەكانی وەك قوتوونراوەكان و ئەوانەی لە ئارد و شەكری سپی دروست دەكرێن. - دووربكەوە لە سترێس.
- دووركەوتنەوە لە رێجیمی خراپ و زۆرخواردنی گۆشتی سۆر و چەوری ئاژەڵی.