محەممەد مەحموود- سۆران :
بۆ گرنگیدانی زیاتر بە نەخۆشخانە حکومییەکان لە سنووری ئیدارەی سۆران و کار ئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتییان بۆ یەکەمجار ئامیری نازووری منداڵدان بۆ نەخۆشخانەی لە دایک بوون و مندڵانی سۆران دابنیکرا .
د. کامەران مەلا محەممەد شێروانی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە پێناو باشتر کردنی ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی و برەودان بە كەرتی گشتی تەندروستی و كەمكردنەوەی ناردنی نەخۆش بۆ شارەكانی تری كوردستان، ئامێری پێشکەوتووی نازووری منداڵدان بۆ نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی فێرکاری سۆران لەسەر بودجەی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران دابین کرا”.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران گوتیشی” ئەم ئامێرە بەكاردێت بۆ دیـاری كردنی نەخوشییەكانی منداڵدان و هەبوونی گرێ و هۆكارەكانی ڕێگری لە نەزۆكی وبەربەستەكانی دروست بوونی منداڵ وبەشێك لە هۆكارەكانی لەبارچوونی یەك لە دوایەكی منداڵ لە ئافرەتـاندا.