مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕاگەیاند لەم هەفتەیە دەست بە تۆماركردنی ناوی كاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڵاوی كردەوە سبەی پێنجشەممە 4ی تەممووزی 2024، تۆماركردنی ناوی كاندیدانی حزب و هاوپەیمانێتی و كاندیدی سەربەخۆ و پێكهاتەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەست پێ دەكات.
دەشڵێت “پرۆسەكە تا 15 ی تەممووز بەردەوام دەبێت.”
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بڕیارە لە 20ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.