زاری كرمانجی :
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه، ئاگاداری گه‌شتیاران ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بۆ ماوه‌ی (3) كاتژمێر گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه ڕاده‌گیرێن به‌هۆی ئه‌نجامدانی مه‌شقێكی فریاگوزاری له فڕۆكهخاندا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە ڕاگەێندراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ئه‌مبوڵانس و ئۆتۆمبێلی به‌رگری شارستانی و تیمه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له ده‌وری فڕۆكه‌خانه په‌یوه‌سته به مه‌شقه‌كه‌وه.

































































