بەختیارسەباح-چۆمان:
لە سنوورى قەزاى چۆمان، لە چەند ئەرکێکى جیادا، لەلایەن دەزگاى گشتیى کاروبارى مین، چەند مین و پارچە تەقەمەنى دۆزرانەوە.
عەلى عەبدولرەحمان، بەرێوەبەرى گشتیى دەزگاى کاروبارى مین/هەولێر بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ”لە سنوری باڵەکایەتی لە سەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران و گوندەکانی ئاڵانە، دەربەند، چیای کۆدۆ، لە کێڵگە مینی (سەرگۆڕ) لە گوندی زینوێ، 4 مینى جۆرى ( VS50 ) و پێنج پارچە تەقەمەنى پاشماوەى جەنگى دۆزرانەوە”.
گووتیشى: ”دواتر لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە EOD سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین/ هەولێر، گواسترانەوە بۆ کۆگای سەرەکی و چارەسەرکران”.