پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی تەموزی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت” ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزن”.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێم، هاوکات پلەکانی گەرما (١ – ٣) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ دادەبەزن، خێرای باش (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرهەڵات و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، خێرای باش (١٠ – ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرهەڵات و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٤٠
سلێمانی: ٣٩
دهۆک: ٣٩
زاخۆ: ٤٠
هەڵەبجە: ٤١
کەرکوک: ٤٢
سۆران: ٣٨
حاجی ئۆمەران: ٢٨
گەرمیان: ٤٣