بەپێی ئەو هەواڵانەی بڵاو بوونەتەوە بڕیارە سبەی چوارشەممە مەسعود بارزانی، دوای شەش ساڵ سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ سەركردە باڵاكانی عێراق دیدار ئەنجام بدات.
ڕۆژنامەی شەرقولئەوست ئەمڕۆ بزانیاری لە بارەی سەردانی سەرۆك مەسعود بارزانی بڵاو كردەوە و ئاماژە بەوەداوە ” سبەینێ چوارشەممە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات، لە میانی سەردانەکەی بۆ بەغداد گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ زۆربەی سەرکردە سیاسییەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کۆتایی بۆ ئەو کێشانەی هەن لە نێوان هەردوولادا تاوتوێ دەکات”.
” هەر لە کۆبوونەوەکەدا بارزانی پرسی مووچەی فەرمانبەران، یاسای نەوت و گاز، مەلەفی هەڵبژاردن، هەڵوێستی لەسەر پارێزگاری کەرکوک کە تا ئێستا ئەنجوومەنەکەی نەیکردووە، تاوتوێ دەکات”. شەرقولئەوسەت ئەمەی بڵاو كردەوە .
ئەوەشی خستۆتەڕوو” دانوستاندنەکانی بارزانی لە بەغداد دۆخی قەزای شنگال لە خۆ دەگرێت، جگە لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سوپای تورکیا بۆ ناو پارێزگای دهۆک و شارە کوردستانییەکانی دیکە، ئەگەری بە ئامانجگرتنی هەولێر لە لایەن گروپە چەکدارەکانەوە لە نێو ئەو بابەتانەدان کە مەسعود بارزانی لەگەڵ بەرپرسە عێراقییەکاندا تاوتوێیان دەکات”.