زاری كرمانجی-سۆران
دایكان و باوكان و بەخێوكارانی قوتابیان ئاگادار دەكرێنەوە كە لەدایكبووانی بەرواری ٢٠١٨/١/١ تاكو ٢٠١٨/١٢/٣١ ناونووس دەكرێن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥/٢٠٢٤ ههروهها ڕێنمایی پێداویستییەكانی قوتابی تازە وەرگیراو دەخرێتە ڕوو.
پێداویستییەكانی قوتابی پۆلی (١) كە ناوی تۆمار دەكرێت لە قوتابخانە، سەرەتا لەپەراوگە فۆڕمێكی تابیەت بە وەرگرتنی قوتابی لە پۆلی یەك زانیارییەكانی بە دروستی پڕدەكەیتەوەو ئەمانەی خوارەوە لەگەڵی هاوپێچ دەكرێت:
١/ كۆپیەك (استنساخ) ناسنامە یان كارتی نیشتیمانی قوتابیەكە و دایك و باوكی قوتابیەكە.
٢/كۆپیەك (استنساخ) كارتی زانیاری.
٣/ دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگی قوتابی بەمەرجێك وێنەكە نوێ بێت + وێنەیەك لەسەر(CD)بێت.
٤/ فۆڕمی تەندرووستی قوتابی لەنزیكترین بنكەی تەندروستی پشكنین ومۆری بنكەكەی لێدرابێت ئەم پێداویستیانە لەناو فایلێك دابنرێت.
پێویستە دایك وباوك یان بەخێوكاری قوتابی خۆی بێت و منداڵەكەیان لەگەڵ خۆیان بێنن و نفوس یان كارتی نیشتیمانی قوتابیەكە (اصلی ) لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ دلنیابون لە مەرجەكانی وەرگرتنی قوتابییەكە.
تێبینی /
ئەو قوتابیانەی پێشتر فایل و بڕوانامەی باخچەی منداڵان هەیە لەوێ تەواویان كردوە پێوست ناكات ئەو پێداویستیانەی سەرەوە دوبارە بهننەوە تەنها فایلی باخچەی منداڵان، لەگەڵ ناسنامه یان كارتی نیشتمانی (اصلی)قوتابیەكە دوو وێنەی نوێ قوتابیەكە لەگەڵ خۆتان بهێنن.