زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی بەدواداچوون و زانیارییەكانی زاری كرمانجی دەیان پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە بواری جێبەجێكردنن و زیاتریش قیڕتاو كردن و چاككردنی ڕێگاوبانەكانە.
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ئەم پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی لە ئێستادا لە سنوورەكەمان لە بواری جێبەجێكردن، بریتین لە 32 پڕۆژەی خزمەتگوزاری، كە بریتین لە دروستكردن و قیڕتاوكردن و كۆنكرێت و ئاوەڕۆ و پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەن”.
ئاشكراشی كرد: ” هەروەها لەم نزیكانە بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەك لە قەزای سیدەكان دادەنرێت، یەكێك لەوانەش بەفەرمی كردنەوەی بانكی حكوومییە لە قەزای سیدەكان.