زاری كرمانجی-مێرگەسۆر
كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی زێت بڵاوی كردەوە: ” ئاگاداری گشت هاووڵاتییان و گەشتیارانی خۆشەویست دەكەین كەوا سنووری دەروازەی نێودەوڵەتی زێت بە هۆكاری قیڕتاوكردنی ڕێگاكە، ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٠٢٤/٧/٤ تاوەكو روژی سێ شەممه بەرواری ٢٠٢٤/٧/٩ (بۆماوەی ٦ ڕوژ) دادەخرێت و هەموو جۆرە هاتووچوو و جمووجۆلێكی گەشتیاری و بازرگانی لەم سنوورە ڕادەگیرێت و لە ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٢٠٢٤/٧/١٠ دووبارە سنوورەكە دەكرێتەوە و هاتووچوو ئاسایی دەبێتەوە”.
لە ئاگادارییەكەی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت ئەوەش هاتووە: بۆ ئەم مەبەستە ئاگادارتان دەكەینەوە پێش ئەم بەروارە گەشتیارەكان كۆتایی بە گەشتەكانیان بهێنن و بازرگانان ئالوگۆڕی بازرگانی بوەستێنن و هاوكار بن لەگەل سەرپەرشتیارانی دەروازەكە لەو ماوەیەدا.