رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
به وردبوونه‌وه به لاپه‌ره‌كانی مێژووی خه‌باتی پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌ك ته‌نها له سه‌رئاستی كوردستان به گشتی به‌ڵكو وه‌ك حزبێكی سیاسی له سه‌ر ئاستی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به متمانه به خۆبوون و جه‌ماوه‌ری كوردستان تا به ئێستا زۆرترین ژماره كۆنگره و كۆنفرانساته كه له هه‌لومه‌رجه سه‌خت و جیاوازه‌كاندا ئه‌نجامداوه ،ئه‌وه‌ش واتا باوه‌ربوونی ته‌واوه به گۆڕانكاری و دیموكراسی واتا له نێو ئه‌و رووداو و پێشهاته‌كان و به‌سوودوه‌رگرتن له هه‌لومه‌رجه‌كانی رابردوو هه‌میشه به‌هێزتر له رابردوو بۆ داهاتوو خۆی ئاماده ده‌كات .
پارتی و جه‌ماوه‌ری كوردستان
به‌و پێیه‌ی پارتی هه‌ڵقوڵاویی نێو ناخی میلله‌تێكی خولیایی ئازادی ودیموكراسییه و له‌و پێناوشدا هه‌میشه ڕووبه‌ڕووی قورسترین سته‌مكاری و هه‌وڵی قڕكردن بووه‌ته‌وه ،بۆیه پارتی و جه‌ماوه‌ری كوردستان ته‌واوكاری یه‌كترن و هه‌رگیز له‌یه‌كتر جیا نابینه‌وه ، به‌تایبه‌تی به‌درێژایی 78 ساڵی رابردوو به خه‌بات سیاسی و چه‌كداری چه‌ندین قۆناغی سه‌خت و هه‌ڵومه‌رجی پڕ ئاسته‌نگی تێپه‌ڕاندووه ، كه ئه‌گه‌ر خۆڕاگری جه‌ماوه‌ری و سیاسه‌تی ژیرانه‌ی پارتی وسه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی نه‌بووایه ، ئه‌سته‌م بوو بتوانێ درێژه به‌خه‌بات بدات ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و قۆناغانه بوونه وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ و زیاتر به‌هێزبوونی كوردستان .
به‌ستنی كۆنگره و كۆنفرانس له لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان ، له ههلمهرجێكدایه كه ناوچه‌كه و جیهان به گۆڕانكاری ڕیشه‌یی هه‌نگاو ده‌نێت ، له هه‌مانكاتیشدا هه‌نگاونانه بۆ گوڕوتین به‌خشین بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو ئه‌و گله‌یی وگازنده و خاڵه لاوازانه و دانانی كه‌سانی شیاو له شوێنی گونجاو هه‌ڵبه‌ت له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا بۆ باشترین و گونجاوترین بارودۆخ و به‌ره‌وپێشچوون و به‌دیهێنانی ئامانجهگهورهكان كه ده‌ریاییه‌ك خوێنمان له پێناویدا به‌خشیووه ، ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه و مێژوویش گه‌واهیده‌ره كه هه‌ر كاتێك پارتی به‌هێزبووه و ئه‌وا راسته‌وخۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌هێزبووه و ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌دیهاتووه.
پارتی وئامانجی سه‌ره‌كی كۆنفرانس
به‌و پێیه‌ی كه پارتی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵقوڵاوی یه‌ك ئامانجن ، ئه‌ندام وكادیران و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی هه‌ر له زاخۆوه تا كه‌ركووك له په‌رۆشی پێشكه‌وتن و پێشكه‌وتنی حزبه‌كه‌یان و ئۆڕگانهكانهكانین ، ساڵانێكی زۆریشه به‌هۆی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌و عێراقه‌وه ده‌رفه‌تی گۆڕانكاری و هه‌ڵبژاردن و كۆنفرانسات نه‌بووه ، بۆیه نه‌توانراوه ویست و خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بێته‌دی ، كه ئه‌وه‌ش وایكردووه كه دڵسۆزان و كه‌سانێكی زۆر به هیوا و ئامانجه‌كانیان له پێناو خزمه‌تكردنی ئامانجه‌كانیان نه‌گه‌ن ، هه‌ر بۆیه ، سازدانی كۆنگره و كۆنفرانس له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی پارتی ئاماژه‌یه‌كی روونه به‌وه‌ی كه چه‌ند پارتی له په‌رۆشی جه‌ماوه‌ركه‌ی و دیموكراسیدایه و هه‌میشه باوه‌ری به نوێبوونه‌وه كه‌سی شیاو له شوێنی شیاو هه‌بووه .
پارتی و قۆناغی ئێستای ناوچه‌كه و جیهان
پارتی ، هێزی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان له سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق ، هه‌روه‌ها له رووی سه‌نگ و پێگه‌وه له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی خاوه‌ن بریاری یهكڵاكهرهوهیه ، له رووی دیپلۆماسی و سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌وه كاره‌كته‌رێكی به‌هێز بۆ سه‌قامگیری و ئۆقره‌یی له ناوچه‌كه و هه‌میش بۆ ئاوه‌دانی وپێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها ئابووری بۆیه ڕۆڵی و كاریگه‌ری پارتی حاشاهه‌ڵنه‌گره و نكۆڵی لێناكرێت.
پارتی و كۆنفرانسه نێوخۆییه‌كان په‌یامێكی گرنگه
به‌و پێیه‌ی كه پارتی جگه له ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی حزبه‌كه‌ی ، هه‌ڵبژاردنێكی گرنگ و چارهنووسسازێكی تری له پێشه و ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه كه چه‌نده باوه‌ری به بنه‌ماكانی دیموكراسی و ئازادی و دادپه‌وه‌ری هه‌یه ، بوونی ده‌یان كادیری شاره‌زا و به‌خوێنی نوێی و لێهاتوو و تێگه‌یشتووه و هه‌ڵبژاردنیان بۆ نێو ئۆرگانه‌كانی پارتی نه‌ك هه‌ر ده‌بێته هۆی خزمه‌تكردنی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و به‌هێزی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له هه‌مانكاتیشدا ، ئه‌و نوێی بوونه‌وه‌یه ، هه‌موو نیگه‌رانی و گڵهییهكان ناهێڵێت و ده‌بێته باشترین ڕێگه چاره‌سه‌ری ،چونكه ڕه‌خنه‌ی بونیاتنه‌ری كادیر و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری پارتی به گشت چین و توێژه‌كانه‌وه رژد و له شوێنی خۆیانه و چونكه ئه‌وان خوازیارن كه خه‌ڵكانی خاوه‌ن ئه‌زموون و لهێاتوو سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌ن .
پارتی و پێشمه‌رگه و ڕابهرێكی كارێزما
خه‌سڵه‌ت و لاپه‌ره‌كانی مێژوو و هۆكاره‌كانی پشت به‌هێز و پێشه‌نگ مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئاماده‌بوونی پێشمه‌رگه و ڕابهرێكی كارێزما ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بووه‌ته سیمبوڵ له نێو تاك به تاكی ئه‌ندام وكادیرانی پارتی ، به‌تایبه‌تی كه سه‌رۆك بارزانی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن ئه‌زموون وله‌رووی پێشمه‌رگایه‌تی و سیاسی و دیپلۆماسی وایانكردووه كه هه‌میشه جه‌ماوه‌ری پارتی به‌متمانه‌وه ڕێزی ته‌واو له بریاره‌كانی دابێنێن، بۆیه ، بوونی سه‌رۆك بارزانی فاكته‌رێكی گرنگ و كاریگه‌ره بۆ به‌هێزبوونی پارتی و كوردستان له‌یه‌كاتدا ، به‌دڵنییاییه‌وه ، خوێندنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی و ئه‌نجامدانی كۆنگره و كۆنفرانس ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ دڵنییاكردنهوهی جه‌ماوه‌ر وبه‌رده‌وام خزمه‌تكردنی باشتره به خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك چۆن هه‌میشه شانی داوه‌ته‌وه ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه قورسه‌كان، به‌و پێیه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك حزبێك باوه‌ری ته‌واوی به گۆرانكاری و دیموكراسی هه‌بووه و هه‌میشه له نوێبوونه‌وه‌ی و به‌هێزبووندا بووه ، بۆیه ، گرنگه و ده‌رفه‌تێكی گونجاوه هه‌مووان به پیلان و ورد و تێڕوانینه‌كان ئاڵۆگۆر بكڕێت له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسدا گۆرانكاری و به وزه‌یه‌كی باش به‌خوێن و فیكر و جه‌سته‌ی پارتی ببه‌خشێت به‌ره‌و قۆناغێكی نوێتر.
گرنگترین هه‌نگاوه‌كان له كۆنفرانس بریتین له :
یه‌كه‌م ،، كه‌سی پاڵێۆڕاو پێوسته خاوه‌ن ئه‌زموون و له رووی مێژووییه‌وه كوردپه‌وه‌ری و نشتیمانپهوهر بێت
دووه‌م ،، كه‌سێكی دڵسۆز و خاكهڕێ و خزمه‌تگوزار بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزی له رووی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و توانایی زانستی باشی بۆ رووداو و پێشهاته‌كانی هه‌بێت
سێیه‌م ،،هه‌رگیز كه‌سێك له پێناو دل رازیكردن و به‌ڕێگه‌ی كه‌سێكی تر هه‌ڵنه‌بژێردرێت ، چونكه هۆكاری سه‌ڕه‌كی دڵ شكان و زیزبوونی ئه‌ندام و كادیرانی پارتیمان بووه .
چواره‌م ،، زۆر گرنگه كه‌سانێك پاڵێوراو و متمانه‌یان پێبه‌خشرێت كه له رووی كاری رێكخستنی حزبی و خزمه‌تكردنیان قۆناغ به قۆناغ بریبیێت و كه‌سانی خاوه‌ن خه‌سڵه‌تی به‌رز له رووی كاری پارتایه‌تی و ده‌ستپاكی و خزمه‌تكردنی نیشتیمانه‌كه‌یان بن .
پێنجه‌م ،، بهڕچاوگرتنی خزمه‌ت و ماندبوونی ئه‌ندام و كادیره تێكۆشه‌ره‌كان ئه‌وانه‌ی كه چه‌ندین ساڵه شه‌وورۆژیان خستۆته سه‌ر یه‌ك تا پارتی و جهماوهركهیان هه‌میشه پێشه‌نگ بمێنێته‌وه .
شه‌شه‌م ،، قۆناغی ئێستا ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی پارتی باشترین ده‌رفه‌ته بۆ گۆڕانكاری له شێوازی كاركردنی پارتی و له پێناو زیاتر چوونه نێو ویست و خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر و خوێ نوێكردنه‌وه و ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پێشهات و ڕووداوه نوێیه‌كان .
حه‌وته‌م ،، دهستخستهری سه‌ر هه‌موو كه‌م و كورتییه‌كان و مامه‌له‌یه‌كی كاریگه‌ر وبه‌هێز له سه‌ر هه‌موو كێشه‌كان چ له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و چه له سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كی.
نۆیه‌م ،، زیاتر به‌هێزكردنی سه‌نگ و پێگه‌ی ئافره‌تان و لاوان و قوتابیان له‌نێو داموده‌زگانی حزبی و حكوومه‌ت و ره‌خساندنی كه‌شوهه‌وایه‌ك كه به پێی هه‌ڵومه‌رجی ئێستای پێشكه‌وتنی جیهانی دا بگونجێت .
ده‌یه‌م ،، كاركردن بۆ دروستكردنی تاكێكی به‌رهه‌مێنه‌ر و دانانی پلانی ستراتیژی له پێناو سه‌ربه‌خۆیی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری
بۆیه،هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه هۆكاربوونه و هۆكار ده‌بن ، تاكو بناغه‌ی جه‌ماوه‌ری پارتی به‌رفراونتر بێت و رۆژ به رۆژیش متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان زیاتر به‌ده‌ست بێنێت و ئاستی چاوه‌روانی جه‌ماوه‌ر بۆ گۆرانكارییه‌كان و خزمه‌تكردن بێنێته‌دی.