بەدواداچوون : محەممەد مەحموود
لەسەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵەوە لە سنووری ئیدارەی سۆران زیاتر لە 113 کەس پڕۆسەی هاوسەرگیریان ئەنجامداوەو لە پشکنینی خوێنیش چەند کەسێک هەڵگری تالاسیمیابوونە.
راوێژکاری کیمایی وریا محەممەدەمین، بەرپرسی بنکەی هاوسەرگیری لە سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە سەرەتای مانگی شەشەوە تاکۆتایی ئەو مانگە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 113 پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە واتە 226 کەس چوونەتە نێو پڕۆسەی هاوسەرگیری و لە رێگەی بنکەی هاوسەرگیرییەوە پشکنینی خوێنیان بۆ کراوە بۆ دڵنیابوونەوە لە هەر نەخۆشییەک و بوونی ڤایرۆسێک “.
بەڕێوەبەری بنکەی هاوسەرگیری لە سۆران، ئاماژەی بەوەشکرد” لە 226 کەسە 5 کەسیان هەڵگری تالاسیمیابوونە و ئەوانەی هاووڵاتی دەرەوەی کوردستان و پێویست دەکات لە کاتی نوێکردنەوەی کارتی مانەوە پشکنینی خوێنیان بۆ ئەنجام دەدرێت لەم مانگە ٣٦ کەس ئەو پشکنینەیان بۆ کراوە.