زاری کرمانجی-سۆران :
رۆژى یەكشەممە 30ـی حوزەیرانی 2024، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، د.سەرباز نەجیب ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردسان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، یەكەمین كۆنفرانسی نەخشەدانانی ئاوەدانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر دەستیپێكرد. ئەو كۆنفرانسە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ڕێكخراوەو پرۆگرامەكانی بریتین لە ژمارەیەك وتار و پانێڵ و كورتە فیلم و ڕاسپاردە و ئەنجامەكانی لەگەڵ گفتوگۆ و خستنەڕووی چەندین سەرنجی شارەزایان.