زاری كرمانجی-سۆران:
سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی بەسەردانێکی فەرمی دەچێتە نەمسا و لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
دووشه‌ممه 1ـی تەمووزی 2024، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته ڤیه‌ننا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: نێچیرڤان بارزانی، سبه‌ی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا كۆده‌بێته‌وه و ده‌رفه‌ت و بواره‌كانی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كه‌ن.