زاری كرمانجی-سۆران:
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەڕێژەی 10% لێخۆشبون لە قەرزی تواناسازی جێبەجێ دەکرێت.
دووشەممە، 1ـی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەڕێژەی 10% لێخۆشبون لە قەرزی تواناسازی جێبەجێ دەکرێت، لە گشتاندنێکدا بە ژمارە ١١٥٧٦ لە ڕێکەوتی 24ـی حوزەیرانی 2024، بە ئیمزای د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا ئاراستەی سەرجەم زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانی هەرێمی کوردستان کراوە و پاڵپشتە بە نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی و بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ کاندیدانی پێشووی بەرنامەی تواناسازی تا ماوەی گەڕانەوەی قەرزەکانیان بڕیاردرا بە لێخۆشبون بە ڕێژەی 10% بەمەرجێک بە یەک گوژمە قەرزەکانیان بدەنەوە لە ماوەی سێ مانگدا.
هەروەها بۆ ئەم مەبەستە کاندیدانی پێشووی بەرنامەی تواناسازی ئەوانەی تاکو ئێستە پاکتاوی داراییان کردووە، ئەمە دەبێتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی بتوانن پاکتاوی دارایی بکەن و سودمەندبن لە بڕیاری لێخۆشبون بە ڕێژەی 10% لە قەرزەکانیان.