” لە سنوورى ئیدارى سۆران نزیکەى 500 شوێنى بازرگانى قەرزیان نەداوە”
زارى کرمانجى-سۆران:
ئەمڕۆ دووشەممە یەکى تەمموزى 2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتیى کارەبای سۆران ئاگادارى شوێنە بازرگانى و گەشتیارییەکان و خاوەن مارکیت و دوکانەکانیان کردووەتەوە، کە لە ماوەى یەک هەفتە، ئەگەر قەزرەکانیان نەدەن، ئەوە کارەبایەکەیان دەبڕدرێت.
ئەردەوان ئیبڕاهیم، بەڕێوەبەری گشتیى کارەبای سۆران بە زارى کرمانجى رایگەیاند: ” هەر شوێنێکى بازرگانى، گەشتیاریى، مارکێت، دوکان و ماڵیک، قەرزى کارەبایان لەسەر بێت، لە ماوەى یەک هەفتە قەزرەکەیان نەدەن، ئەوە کارەبایەکەیان دەبڕدرێت، بەڵام جارى یەکەم ئیش لەسەر شوێنە بازرگانییەکان دەکەین و ئاگاداریان دەکەینەوە”.
زیاتر روونیکردەوە، لە سنوورى ئیدارەى سۆران، نزیکەى 500 شوێنى بازرگانى هەیە، کە قەرزى کارەبایان لەسەرە.
بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاری داشکاندنی کرێی کەڵەکەبووی کارەبا بەرێژەی 20%، تاوەکو رێکەوتی 31ى تەمموزى 2024 بەردەوام دەبێت.