زارى کرمانجى:
د. هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، گوتی: ”سێ له‌و تاوانكارانه‌ی لێره‌ن، یه‌كێكیان سه‌رپه‌رشتیاریى كاره‌كه بووه، بەناوی (هونه‌ر فه‌خره‌دین ئه‌حمه‌د)، كارمه‌ندی یه‌كه‌ی حه‌فتایه، ئه‌وی تریان ناوی (محه‌مه‌د نه‌جات حه‌سه‌ن)، ئه‌فسه‌ره له دژه‌تیرۆری سلێمانی”.
گووتیشى: ”ئه‌مانه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه راسپێردراون، كادیرانی ئه‌منی و سەربازى په‌كه‌كه، له توركیا، سووریا‌و قه‌ندیل هاتوون، له كفری، سلێمانی و سه‌نگه‌سه‌ر ڕاهێنانیان پێ کراوە، بۆ ئه‌وه‌ی ئەو كاره تیرۆرستییە بكه‌ن و ئێسته لەژێر ده‌ستی یاسا دان”.