شەهلا رەشید- سۆران:
د. بنار ئەحمەد، پزیشكی پسپۆڕی ئافرەتان و لەدایكبوون، لەم بابەتە تەندروستییەدا سەرنج دەخاتە سەر كۆمەڵێك خواردن، بۆ لە دایكبوونی كۆرپەی كوڕ و دەشڵێت” ئەمانە تەنها ئەگەری منداڵبوونی كوڕ زیاد دەكات، بەڵام تا ئێستا هیچ توێژینەوەیەك نییە 100% پشت راست بكاتەوە بۆ لەدایكبوونی منداڵی كوڕ.
ئەم پزیشكە پسپۆڕە، دەشڵێت” چوار كانزا هەن لە خۆراكدا رووڵێكی سەرەكی دەگێڕن لە دیاریكردنی رەگەزی منداڵ، ئەوانیش سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم و كالیسیۆم، هێشتاش نازانین میكانیزمی كاركردنی ئەو كانزایانە لە دیاریكردنی رەگەزی وردی منداڵی تازە لەدایكبوودا چییە، بەڵام هەندێك توێژینەوە هەن كە باس لەم بابەتە دەكەن.
د.بنار ئەحمەد، ئاشكراشیكرد” زیادبوونی رێژەی سۆدیۆم و پۆتاسیۆم، لە خۆراكدا و كەمبوونەوەی رێژەی كالیسیۆم و مەگنیسیۆم دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری لەدایكبوونی منداڵی كوڕ، ئەو خۆراكانەی كە رێگەپێدراو و قەدەغەكراون، بریتین لەمانەی خوارەوە:
-شیرەمەنی: هەموو جۆرەكانی پەنیر و ماست و شیر قەدەغەیە.
-گۆشت بە هەموو جۆرەكانییەوە رێگە پێدراون.
-سەوزە و میوە: رێگەپێدراوە، جگە لە سڵق، جەرجیر، شووتی و قەڕنابیت.
-خواردنی سوێر كە بڕێكی سۆدیۆمی زۆری تێدایە .
-خواردنە ترشەكان، وەك تورشیات و پڕتەقاڵ رێگەپێدراون.
-پاقلەمەنییەكان: هەموو جۆرەكانی وەك نۆك، فاسۆلیا، پاقلە و نیسك رێگەپێدراون.
-قاوە رێگەپێدراوە