ئا: دڵدار عەزیز
هەردوو کۆمپنیای بەناوبانگی ژاپۆنی سۆنی و هۆندا رایانگەیاندووە، کە پلانێکی یەکگرتوویان داناوە بۆ بەرهەمهێنان و خستنە بازاڕی ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی لە ساڵی 2026، دەیانەوێت کۆمپانیایەک دامەزرێنن بەناوی .”Sony Honda Mobility” ئامانج لە دامەزراندنی ئەم کۆمپانیایە ئەوەیە کە هێزی هەردوو کۆمپانیاکە بەکاربێنن بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمۆبیلێک کەبتوانێت لەبازاڕدا لەگەڵ گەورە کۆمپانیاکانی وەک تێسلا لە ئەمەریکا و BYD لە چین ملاملانێ بکات. ئەم یەکگرتنە دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە لێهاووی هۆندا لە بەرهەمهێنان و فرۆش، هەروەها هێزی سۆنی لە بواری سۆفتوێری، دیزاینکردن و تەکنەلۆژیایی پێشکەوتوو تێکەڵ بە یەک ببن، کە دەکرێ لە ئەنجامدا ببێتە باشترین بەرهەمی بازاڕ لەم بوارەدا”.
“ئیزۆمی کاوانیشی” بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سۆنی رایگەیاندووە کە سۆفتوێرەکان و سیستەمی گێیمینگ دوو لە سەرنجڕاکێشترین تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمۆبیلە کارەباییەکانی ئەم کۆمپانیایە دەبن.
بڕیار وایە ساڵی 2025 پێش فرۆشی ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی کۆمپانیای “سۆنی هۆندا مۆبیلیتی” دەست پێبکات.