شەهلا رەشید- مێرگەسۆر:
بەڕێوبەری تەندروستی بارزان، ئاماژە بە پێداویستییەكانی نەخۆشخانەی مێرگەسۆر و كەمی پزیشك دەكات. دەشڵێ: ئەگەر بینای نەخۆشخانەی مێرگەسۆر گەورەتر بكرێت خەڵك زیاتر لێی سوودمەند دەبێت.
عادل عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری تەندروستی بارزان، بە زاری كرمانجی راگەیاند” قەزای مێرگەسۆر دوو نەخۆشخانە لە خۆ دەگرێت، ئەوانیش نەخۆشخانەكانی مێرگەسۆر و بلێ، كە خەڵكێكی زۆر سەردانی نەخۆشخانەی مێرگەسۆر بۆ وەرگرتنی چارەسەر دەكەن، پزیشكی زۆر باشیان هەیە، بەڵام لەڕووی بینایە بچووك و كۆنە.
ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەر لە مێرگەسۆر بینای نەخۆشخانەكە تێكبدرێت و سەر لە نوێ دروست بكرێتەوە بەشێوەیەكی مۆدێرن و سەردمیانە ئەوا خەڵك زیاتر لێی سوودمەند دەبێت.
عادل عەبدوڵڵا، ئاشكراشیكرد: ئەگەر باس لە پزیشك بكەین دەتوانین بڵێین لە هەموو كوردستان بە گشتی كێشەی كەمی پزیشكییان هەیە، بەڵام ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بارزان، ئەو گرفتەمان نییە، بە حوكمی ئەوەی ئێمە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆرانین، بۆیە هەندێك كێشە و گرفت هەن ئەوان زیاتر ئاگادارن و دەتوانن ئاماژەیان پێ بكەن.