مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
عێراق بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەڵمانی گۆڕانكاری لە كارتی نیشتمانی دەكات و وەزیری ناوخۆ دەڵێ” لەمەودوا كارتی نیشتمانیی ڕەنگاوڕەنگ دەدرێتە هاووڵاتییان،”
عەبدولئەمیر شممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 1ـى تەممووزی 2024، كارگەی چاپی ڕەنگاوڕەنگی كارتی نیشتمانیی كردەوە و ڕاگەیاند “ئەم كارگەیە بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەڵمانی دروستكراوە و پێداویستییەكانی عێراق بۆ چاپكردنی كارتی نیشتمانیی بە تایبەتمەندی زۆر پێشكەوتوو دابین دەكات، كە بە هیچ شێوەیەك ساختە ناكرێت.”
شممەری دەشڵێت “لەمەودوا ئەو هاووڵاتییانەی داواكاری پێشكەش دەكەن، كارتی نیشتمانیی ڕەنگاوڕەنگیان بۆ چاپ دەكرێت و ئەوانەش كە ماوەی كارتە كۆنەكانیان بەسەر دەچێت بۆیان دەكرێت بە ڕەنگاوڕەنگ.”