زارى کرمانجى-ڕواندز:
لە سنوورى قەزاى ڕواندز، لە دوو شوێنى جیاواز دوو مینی جۆرى ڤاڵمارا دۆزرانەوە، کە مەترسیان لەسەر گیانى هاووڵاتییان و گەشتیاران دروستکردبوو.
عەلى عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین/هەولێر بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ” لە گوندى ماویلیان و بەرسیرین ، لە سنوورى قەزاى ڕواندز، دوو مینى مەترسیدار لە جۆرى ڤاڵمارا دۆزرانەوە، کە ببوونە مەترسى بۆسەر گیانى هاووڵاتییان و گەشتیاران”. .
گووتیشى: ” لە گوندى ماویلیان لەناو کێڵگەیەکى کشتوکاڵى بوو، بەڵام لە گوندى بەرسیرین لەناو ڕووبار دۆزرایەوە، کە بەهۆى بارانبارین و زۆرى ئاوى ڕووبار خلۆربوونەتە خوارەوە”. ئاماژەى بەوەشکرد، پێشتر لەلایەن هاووڵاتییان ئاگادارکراینەوە، بە هەبوونى مین لەو دوو شوێنە، دواتر لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە ( EOD) لە پرۆسەیەکدا مینەکان لەناوبران”