مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
شیلان شەماڵ مستەفا بە هۆی زیرەكی لە خوێندن و لێهاتوویی و ئاست بەرزی لە یاری تایكواندۆ، ڕەزامەندی پێ دراوە كە یەكێك بێت لە هەڵگرانی مەشخەڵی ئۆڵۆمپیادی پاریس.
شیلان لە پارێزگای دیالە لەدایكبووە و بەهۆی ئیش و كاری باوكییەوە لە چەند شارێكی جیاوازی كوردستان و عێراق ژیانی كردووە، تەمەنی 14 ساڵان دەبێت كاتێك ڕوو لە فەرەنسا دەكەن و ئێستا نیشتەجێی ئەو وڵاتەیە.
شیلان سەرەڕای سەركەوتنی لە خوێندنەكەی، پاڵەوانانی یاری (تایكواندۆ) شە لەو شارەی كە تێدا دەژیت، بۆیە دەڵێ “كاتێك گەنج بووم، پێش ئەوەی ئاشنای یاریی تایكواندۆ ببم ، یاری تۆپی بالەم دەكرد، بەڵام دواتر چارەنووس منی ڕاكێشا بۆ تایكواندۆ و ئێستا بە تەواوی پەیوەست بوومە بەو یارییە و بۆم دەركەوت كە یارییەكە زیاتر پێویستی بە عەقڵ هەیە نەك ماسولكەكان.” دەشڵێت “ئێستا یەكێك لە پاڵەوانانی تایكواندۆم و ڕاهێنەری یانەی وەرزشی ناوچەكەی خۆمم.”
لە بیست و دووی ئەم مانگە، شیلان لەگەڵ چەندین یاریزانی دیكە مەشخەڵی ئۆڵۆمپیادی پاریس ٢٠٢٤ هەڵدەگرن و لە ئەسینای پایتەختی یۆنانەوە دەیگەیەننە پاریس .