زارى کرمانجى:
بەرەی مقاوەمەی عێراق، هەڕەشەی ئەوەی کرد، ئەگەر ئیسرائیلشەڕێکیفراوان دژی لوبنان دەست پێ بکات، ئەوە بە خێرایی پەرە بە ئۆپەراسیۆنەکانیان دەدەن.
بەرەی مقاوەمە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “دوای هەڕەشەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ هەڵگیرساندنی شەڕێکی فراوان دژی لوبنان، مقاوەمەی عێراق بڕیاری دا کە ئەگەر ئیسرائیل هەڕەشەکە جێبەجێ بکات، ئەوا خێرا دەست بە ئۆپەراسیۆنەکانیان دەکەن “.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، “بەرژەوەندیی ئەمەریکا لە عێراق و ناوچەکە دەبێتە ئامانجێکی ڕەوا بۆ چەکدارانی مقاوەمە”.
لە بەیاننامەکەی مقاوەمەى عێراق باس لەوەشکراوە، “ئەو کۆمەڵکوژی و جینۆسایدانەی کە لە فەڵەستین دەکرێت، پێویستی بە هەڵوێستێکی پتەو هەیە، نەک بە نەوت و پارەی عێراق پاڵپشتیی شوێنکەوتووانی ئیسرائیل بکەن”