زاری كرمانجی-چۆمان:
فەرمانگەی ئاوی قەزای چۆمان، ئاگاداری هاوشاریان دەكاتەوە لەبەر ڕەنوی بەفر لەسەرچاوەی ئاوی پڕژێ كێشەی كەمی ئاوی خواردنەوە لە قەزای چۆمان دروست بووە، بەتایبەت ئەوگەڕەكانەی كەبەرزن.
ئەوەش خراوەتەڕوو: تیمەكانمان بەردەوامن لە چارەسەركردنی، بەڵام لەبەر زۆری بەفر لەسەرووچاوەی پڕژێ دوێنێ نەتوانرا كێشەكە چارەسەربكەین، بەڵام ئەمڕۆ هەوڵی تەواو دەدەین بەمەبەستی چارە سەركردنی.