زاری كرمانجی-سۆران:
شاندی هه‌ولێر و به‌غدا بەردەوام له گفتوگۆدان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن، بۆ سه‌رجه‌م پرسه‌كان هه‌نگاوی باش نراوه و تێگه‌یشتن و ڕێككه‌وتنه‌كان چوونه‌ته قۆناغێكی گرنگه‌وه، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی و به‌رگریش له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، زانیاریی گرنگ ئاشكرا ده‌كات.
سه‌گڤان سندی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “چوونی شاندی هه‌رێمی کوردستان له‌سەر بابه‌تی نه‌وت و بودجه و ئه‌منی بۆ به‌غدا، له کاتێکی ههستیاردایە، زۆر دۆسیەی هه‌ستیار هه‌یه له به‌غدا په‌یوه‌ندیی به هه‌رێمی کوردستان و ئەو ڕێککه‌وتنە سیاسییەی نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و سه‌رکردایه‌تیی هەرێمی كوردستانەوە هەیە، که هه‌ر بڕیارێک له به‌غداوه له‌سه‌ر کوردستان بدرێت، ده‌بێ به ڕێککه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان”.
سندی گوتیشی: “چه‌ندین جار مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت هاتووه‌ته به‌غدا، زۆر پرس هه‌بووه گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه. بوونی کاک مه‌سروور بارزانی و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محەمەد شیاع سوودانی و وه‌زیری نه‌وت و پلاندانان، بۆ ئەم قۆناغە زۆر گرنگ بوو، هه‌ماهه‌نگیی باش هه‌یه، به‌و هه‌ماهه‌نگییه دەتوانرێت كۆتایی به ته‌واوی گرفته‌كانی نێوان هه‌ردوولا بهێنرێت”.
ناوبراو ڕایشیگه‌یاند: “سه‌رجه‌م شانده‌كانی كوردستان به ڕێنوێنیی کاک مه‌سروور بارزانی بوون، ئه‌مه‌ش هێزێکی دیکه ده‌داته گفتوگۆکان و ئومێده‌وارین گرفته‌کان چاره بکرێن و تێیدا سەركەوتوو بن”.
هه‌ر له‌و باره‌یەوه، ئیدریس ئیسماعیل، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له خولی پێنجه‌م، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “هه‌نگاوه‌كان بۆ ڕێككه‌وتن و تێگه‌یشتن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گیراونه‌ته به‌ر و گفتوگۆ به‌رده‌وامه، هیوادارین هیچ لایه‌نێك ئاسته‌نگ بۆ گفتوگۆكان دروست نه‌كات، ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه گرنگه جێبەجێکردنی ڕێككه‌وتنی شنگالە، ئێستا ڕێككه‌وتنی بودجه‌ش باش چووەتە پێش”.
دەشڵێ: “بابه‌تی نه‌وت و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتیش ماوه، ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق ئه‌مه چاره بكات و دووباره نه‌وتی هەرێمی كوردستان هەناردە بکرێته‌وه”.