” لە ئیدارەی سۆران پلەكانی گەرما دادەبەزێت بۆ 39 پلەی سیلیزی”
شارەزاییەكی بواری كەش ناسی بڵاو كردەوە: كەشێكی فێنك ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە لەم چوارچێوەیەش پلەكانی گەرما لە سۆران نزم دەبنەوە بۆ 39 پلەی سیلیزی.
ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاندووە” لە دووشەممەوە 1-7-2024ناوچەکانی هەرێم دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەراست و تورکیا و لە ئەنجامدا پلەکانی گەرما بۆ ماوەی سێ ڕۆژ 2 تا 3 پلە نزمدەبنەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت”.
لەبارەی خێرای باوە ئاماژەی بەوە داوە ” خێرایی با تا کاتەکانی پاشنیوەڕۆ چالاک دەبێت ١٠-٣٥کم دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا بە ئاڕاستەی باشوور و باشووری رۆژئاوا”.
” لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا پلەی گەرمی زیاتر نزمدەبنەوە”. ئەم كەش ناسە واینووسیوە.
ڕوونیشیكردەوە” بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی ڕۆژی دووشەممە (زاخۆ و دهۆك و سۆران 39پلە و سلێمانی 38پلە و ڕاپەڕین و هەولێر و هەڵەبجە 41پلە و گەرمیان 45پلە) دەبێت”.