مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە پشتبەستن بە ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مانگی ڕابردوو دە كۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەكانی ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان بوونەتە قوربانی، كە زۆرینەیان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بووە.
لە ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو هاتووە “لە مانگی حوزەیران، 3 كۆڵبەر لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە ناوچە سنوورییەكانی كوردستان كوژراون و حەوتی تریش بریندار بوون.”
زۆرترین قوربانیانی كۆڵبەر لە سنووری پارێزگای سنە ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بووە كە هەشت حاڵەت بووە، یەك كوژراو و حەوت بریندار، ئەوانی تریش لە پارێزگاكانى كرماشان و ورمێ بوونە.